إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • هه‌ستم ده‌كرد ئه‌و عیباده‌تانه‌ی كه پێویستییان به‌ تێكۆشانی جه‌سته‌یی و ماددی نییه و ساده‌ و ساكارن‌، ته‌نیا زیكركردنه‌. به‌ڵام ئه‌وڕو دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی شێخ محه‌ممه‌د له‌بیب (خوا بیپارێزیت) بۆم ده‌ركه‌وت كه شتانێكی دیشمان هه‌یه‌ كه ئاماژه‌ به‌ به‌شێكیان ده‌كه‌ین:

    ئه‌و عیباده‌تانه‌ی كه زۆر ساده‌ و ساكارن و پێویستیان به‌ تێكۆشانی ماددی و جه‌سته‌یی زۆر نییه، وه‌ك:

    ١- هه‌ست به‌ ڕه‌زامه‌ندی كردن: ڕازیبوون به‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره‌ به‌قسمه‌تی كردووین، چونكه بێگومان ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ پێی داوین، گونجاوترین و شیاوترین قسمه‌ت بۆ ته‌واوی دۆخه‌كانی ژیانمان بووه‌.

    نووسه‌ر:
    محه‌ممه‌د سه‌غیر